کارخانه‌ی ئاماده‌کاری خۆراک بۆ ئاژه‌ڵ، په‌له‌وه‌ر و ئاوه‌ژییه‌کان

Share on Google+ 2014/10/12 8:11 AM   


به‌ مه‌به‌ستی گه‌شه‌ کردنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کۆمپانی و هه‌روه‌ها له‌ بواری جێ‌به‌جێ کردنی یه‌کێک له‌ گرینگترین کێشه‌کانی هه‌مبه‌ر مریشکداری، دابه‌زین و هێنانه‌ خواره‌وه‌ی خه‌سار بوونی دانه‌وێڵه‌ و خۆراک، به‌هره‌ وه‌رگرتن و چالاکی زیاتری یه‌کانه‌کانی په‌روه‌رده‌ کردنی مریشکی گۆشتی و مریشکی دایک، کۆمپانی که‌یوان‌مورغی په‌ڕته‌ڵایی مه‌هاباد، هه‌ستا به‌ دامه‌زرانی "کارخانه‌ی ئاماده‌کاری خۆراک بۆ ئاژه‌ڵ، په‌له‌وه‌ر و ئاوه‌ژییه‌کان" به‌ بارستایی 60000 تن. ئه‌م یه‌کانه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورت‌دا توانی ببێته‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌کانی ستاندارد و به‌ڕیوه‌به‌ریی جێ بڕوای جیهانی وه‌کوو:
( 2004-14001 Iso , 2005-22000 Iso , 2007-18001 Iso , 2000-9001 Iso , 2008-9001 Iso , HACCP 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
ئه‌م کۆمپانییه‌ له‌ ڕه‌وتی به‌رز بوونه‌وه‌ و باشتر بوونی خۆراک بۆ ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر، گه‌شه‌ کردن و به‌هره‌وه‌ری زیاتر له‌ ساڵی 1390 دا، سه‌ره‌ڕای وه‌ڕێ‌خستنی ده‌زگای R.T.B و جیاکردنه‌وه‌ی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی سه‌ره‌کی له‌ هێڵه‌کانی تری به‌رهه‌مهێنان، هه‌ستا به‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جۆره‌ خۆراکێک بۆ ئاژه‌ڵ، په‌له‌وه‌ر و ئاوه‌ژییه‌کان بۆ وێنه‌ خۆراکی مریشکی گۆشتی، مریشکی دایک، مریشکی هێلکه‌‌که‌ر و کونسانتره‌ی دامی وه‌کوو ئاژه‌ڵ بۆ دابین کردنی شیر و گۆشت و هه‌روه‌ها دابین کردنی خۆراک بۆ ئاوه‌ژییه‌کان و مسۆگره‌ به‌ گه‌شه‌ و په‌ره‌‌پێدانی زێده‌تر له‌م بواره‌دا به‌ بردنه‌ سه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌کانی فه‌ننی و به‌هره‌‌وه‌رگرتن له‌ ڕا و بۆچوونی پسپۆڕانی کارامه‌، به‌ستێنێکی هه‌رچی زێده‌تری لایه‌نگری و پشتیوانی له‌ یه‌کانه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی مرێشک و ئاژه‌ڵ پێک‌بێنێ. هه‌نووکه‌ خاڵی سه‌ره‌کی ناسینی ئه‌م یه‌کانه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌ چۆنیه‌تی، به‌رئه‌نجامی گۆڕان و هه‌نارده‌ کردنی به‌ربڵاوی به‌رهه‌مه‌کانێتی که‌ ئه‌م کۆمپانییه‌ی‌ له‌ چاو کارخانه‌کانی تری ئه‌م بواره،‌ کردووه‌ته‌ سه‌رتۆپ و نموونه‌. ئه‌م یه‌کانه‌ ساڵی 1388 له‌ لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی جیهادی کشت‌وکاڵ وه‌کوو یه‌کانه‌ی نموونه‌ی سه‌نعاتی غه‌زایی، و ساڵی 1391 وه‌کوو کارخانه‌ی نموونه‌ی دابینکه‌ری خۆراکی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری وڵات و هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی ستاندارد و سه‌نعات و مه‌عده‌ن و تجاڕه‌ت وه‌کوو هه‌نارده‌که‌ری نموونه‌ و باش له‌ ساڵه‌کانی 1391، 1392 دیاری کرا.