کارخانه‌ی په‌روه‌رده‌ی جووچکه‌ی ئاڕمانی مه‌هاباد

Share on Google+ 2014/10/12 1:01 PM   


  کارخانه‌ی په‌روه‌رده‌ی جووچکه‌ی ئاڕمانی مه‌هاباد وه‌کوو دابینکه‌ری زانستیانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جووچکه‌ی یه‌ک‌ڕۆژه‌ یه‌کانه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی تری کۆمپانیای "که‌یوان‌مورغی په‌ڕته‌ڵایی مه‌هاباد"ه.‌ هه‌نارده‌ کردنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بۆ جووچکه‌خانه‌کانی گۆشتیی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ که‌لک وه‌رگرتن له‌ دوامین مێتۆد و ده‌سکه‌وته‌کانی جیهان له‌ سه‌ر عه‌ردێکی به‌ قه‌واره‌ی 36000 مه‌تری چوارگۆشه‌ و ژێربه‌نای 2500 مه‌تری چوارگۆشه‌ که‌ ساڵی 1380 دامه‌زرا. ئه‌م شوێنه‌ هه‌نووکه‌ به‌ که‌لک وه‌رگرتن له‌ 12 ده‌زگای پێشکه‌وتوویJimsway   به‌  توانایی به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ 15860000 جووچکه‌ی یه‌ک‌ڕۆژه‌ به‌ به‌رزترین ڕاده‌ی جووچکه‌‌هه‌ڵێنان و که‌لک وه‌رگرتن له‌ پێشکه‌وتووترین تێکنۆلۆژی به‌رهه‌مهێنان، سیسته‌می که‌مپیووته‌ریی به‌رهه‌مهێنان، ده‌زگاکانی پێشکه‌وتووی لێدان و ئێسپری واکسن خه‌ریکی کار و چالاکییه‌ و بڕوانامه‌کانی په‌سندکردن و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن:

9001Iso، 2000ــ 1900Iso، 2007ــ 11800Iso،2005ــ 22000Iso، 2004ــ1 1400Iso، 2008 ی وه‌رگرتووه‌. ئه‌م یه‌کانه‌ به‌ له‌ به‌رچاو گرتنی خاڵه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ریی له‌ باری چۆنیه‌تییه‌وه‌ له‌ ساڵه‌کانی:

1382، 1384، 1385، 1387، 1388  وه‌کوو یه‌کانه‌ی نموونه‌ی جووچکه‌‌هه‌ڵێنان له‌ پارێزگا و له‌ ساڵی 1387 وه‌کوو ته‌عاوتی هه‌ڵبژارده‌ و  ساڵه‌کانی 1388، 1391 وه‌کوو ته‌عاونی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگا دیاری کرا‌.