یه کانه ی وه رزشی

Share on Google+ 2014/10/12 1:05 PM   


  ئه‌م کۆمپانیایه‌ خاوه‌نی باشگایه‌کی وه‌رزشییه‌ به‌ قه‌واره‌ی 540 مه‌تری‌چوارگۆشه‌ی هوڵی سه‌رداپۆشراو که‌ له‌ بواری ورزشه‌ جۆراوجۆره‌کان به‌تایبه‌ت وه‌رزشه‌ ڕه‌زمییه‌کان و تۆپی‌ پێ چالاکی هه‌یه‌. زه‌وییه‌کی چیمه‌ن‌کراوی تایبه‌تی به‌شێکه‌ له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ که‌ بۆ وه‌رزشی تۆپی‌ پێ له‌ به‌رچاو گیراوه‌.

  کۆمپانیای که‌یوان‌مورغی په‌ڕته‌ڵایی مه‌هاباد، له‌ به‌ستێنی وه‌رزشیش‌دا چالاکی به‌رچاوی هه‌یه‌ و خاوه‌نی گه‌لێک یانه‌ی وه‌رزشییه‌ و له‌ به‌شه‌کانی ڕه‌زمی و هه‌روه‌ها تۆپی‌ پێ له‌ دوو گرووپی مێرمناڵان و گه‌نجان‌دا چالاکی هه‌یه‌. یانه‌ی گه‌نجانی "که‌یوان‌مورغ" گه‌لێک شانازی وه‌ ده‌ست هێناون و له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌کرێ ئاماژه‌ به‌ قاره‌مان و پاڵه‌وانه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ وه‌ک قاره‌مانی باشگاکانی تۆپی‌ پێی شاری مه‌هاباد له‌ ساڵی 1385، جێگری ‌قاره‌مانه‌تی له‌ پاریزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا و قاره‌مانی پاریزگا ده‌ ساڵی 1391 دا و ‌ به‌ره‌و پێش‌چوون بۆ لیگی ده‌سته‌ی 3ی وڵات له‌ ساڵی 1392 دا بکرێ. ئه‌م کۆمپانییه‌ به‌ چێ کردنی زه‌وییه‌کی چیمه‌ن‌کراوی ‌‌تایبه‌تی و بنیادنانی قوتابی‌خانه‌ی تۆپی‌ پێ، هه‌نگاوێکی گرینگی بۆ گه‌شه‌ی‌ وه‌رزشی تۆپی‌ پێ هه‌ڵێناوه‌ته‌وه‌.

  هه‌روه‌ها چێ کردنی بینایه‌کی سه‌رداپۆشراوی که‌لتووری و وه‌رزشی هۆکارێکه‌ بۆ چێ کردنی فه‌زا و ئاقارێکی پاک و بێ‌گه‌رد و خۆشگوزه‌رانی بۆ کارگێڕان و به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانی و هه‌موو خه‌ڵکی مه‌هاباد که‌ هه‌نووکه‌ هه‌موو ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ له‌ به‌رده‌ستی‌ خه‌ڵکه‌که‌‌دایه‌. ئه‌م وه‌رزشانه‌ی له‌و باشگایه‌ ده‌کرێن بریتین‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ وه‌رزشه‌کانی ڕه‌زمی.