جێ‌ كوشتارى پيشه‌یی كيميا مورغ

Share on Google+ 2014/12/11 11:18 AM   


کۆمپانياى "که‌يوان مورغى په‌ڕته‌ڵا ‌یى" مه‌هاباد له‌ ڕه‌وتى په‌ره‌پێدانی سیسته‌می یه‌ک‌پارچه‌یی و یک‌ڕ‌‌‌ێزیی به‌رهه‌م هێنان، له جۆزه‌ردانی سالێ 2014 هه‌ستا به سه‌رمایه‌گوزاری و کڕینی 780 به‌شی کۆمپانیای جێ کوشتاری پیشه‌یی "‌کیمیا‌مورغ"‌ی شاری میاندواو.

ئه‌م یه‌کانه‌یه له هه‌شت کیلۆ‌مه‌تری مه‌ودای نێوان رێگای میاندواو و بۆکان له ساڵی1998 دامه‌زرا و چالاکی خۆ‌ی ده‌ست پێکرد. بارته‌قای ئه‌م کوشتاره‌ی له کات‌ژمێرێک‌دا له‌م یه‌کانه‌یه ده‌کرێ 2000 مریشکه. ئه‌م جێ کوشتاره خاوه‌نی ئامێره‌کانی ته‌واو ئۆتوماتیک و خۆکار و "ئیسکالده‌ر"- ئامێری توڕهه‌ڵدانی ناو زگ و هه‌ناوی مریشک - چیله‌ر و هه‌روه‌ها خاو‌ه‌نی به‌شه‌کانی پێوه‌ند به پێچانه‌وه و که‌رت‌کردنی مریشکه. به مه‌به‌ستی ڕاگرتن و ئه‌نبار کردنی کۆی به‌رهه‌مه‌کانی،خاوه‌نی2 ڕه هه‌ندی ساردوسڕه بۆجێ‌کردنه‌وه‌ی 40 تۆن له ڕۆژێ‌دا و سارد‌خانه‌ی ژێرخاڵی سیفری، بۆ جێ‌کردنه‌وه و ڕاگرتنی 500 تۆن له به‌رهه‌مه‌کانێتی.

ئه‌م یه‌کانه‌یه بۆ که‌لک‌وه‌رگرتنی سه‌رله‌نۆی و "مرده‌وژی"خه‌ساره‌کانی له ئاکامی کوشتاردا،خاوه‌نی ئه‌م ئامێر و ئامرازانه‌ن که ده‌توانن ئه‌م به‌شه به‌رهه‌مه‌ی خه‌سار ده‌بن و ده‌هاڕێن،بیانکاته تۆز و پودری گۆشت که ده ساڵێ‌دا 1000 تۆنی لێده که‌وێته‌وه.

له‌م کۆمپانیایه‌دا به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌و‌خۆ 70 که‌س و به شێوه‌ی ناڕاسته‌و‌خۆ 150 که‌س سه‌رقاڵه و ئێش ده‌کا.

به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌م کۆمپانيايه بريتين له:

مريشکى گه‌رمى ئاماده بۆ که‌ڵگ وه‌رگرتن، مريشکى به‌ستوو و ڕچاو، مريشکى پيشه‌يى خاوه‌ن چه‌ورى بۆ سه‌رفى کارخانه‌کانى سۆسيس و کاڵباس، ڕان و سينگى مريشک به شێوه‌ى پێچراوه، جه‌رگ وسيکه‌تۆره به شێوه‌ى پێچراوه، قاچى مريشک به شێوه‌ى پێچراوه، تۆز و پودرى گۆشت